riklam

هه‌سه‌ده‌ ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراو ئازاد ده‌كات

کوردستان 04:34 PM - 2021-11-27

ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده‌) سه‌دان تۆمه‌تباری ئازاد كردووه‌، كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێكراوه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ھه‌بوبێت.

ھه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ كه‌فاله‌تی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دوای كۆتاییھاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تایبه‌ت بوون به‌وه‌ی كاری خوێناوی و تیرۆرستییان ئه‌نجام نه‌داوه‌، سه‌دان ده‌ستگیركراو ئازاد كراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ ھه‌سه‌ده‌ش ئاشكرایكردووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون و ئێستا ئازادكراون، نزیكه‌ی 900 كه‌سن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌ 80% ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی ئازادكراون، خه‌ڵكی سنووری دێره‌زورن و له‌ داھاتووشدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ئازاد ده‌كرێن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket