riklam

قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان: ئه‌ركمانه‌ پشتیوانتان بین

کوردستان 04:01 PM - 2021-11-27

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كورستانه‌وه‌ بروسكه‌یان ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

به‌‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان 

به‌بۆنه‌ی یادی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌‌ی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن و هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانتاندا. 
ئه‌م یاده‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم تا سڵاوی خۆم بگه‌یه‌نمه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌رده‌وام پشتیوان و هاوكارتانن. 
ئێمه‌ش له‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه‌پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بین بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانتان، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كاندا له‌پێناو زامنكردنی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ مافی هه‌مووانی تێدا پارێزراو بێت.

قوباد تاڵه‌بانی 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket