riklam

ناتۆ هۆشداری ده‌داته‌ روسیا

جیهان 02:41 PM - 2021-11-27

ناتۆ ھۆشداری ده‌داته‌ روسیا و ده‌ڵێت، ھێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكراین باجی قورسی ده‌بێت.

یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ناتۆ له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی له‌ بڕیاری روسیا بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ھێز بۆ سنوره‌كانی ئۆكراین ده‌ربڕی و رایگه‌یاند؛ بۆ دووه‌مین جار له‌مساڵدا روسیا كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و چه‌كی قورسی له‌ سنووره‌كانی ئۆكراین جێگیركردووه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ ھۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر روسیا وه‌ك ڕابردو ھێرش بكاته‌سه‌ر ئۆكراین، ده‌بێت به‌پرسیاریه‌تی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌ئه‌ستۆ بگرێت و باجێكی قورس بدات، بۆیه‌ جارێكیتر داوا له‌ مۆسكۆ ده‌كه‌ن نه‌بێته‌ ھۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket