riklam

دڵسۆز سابیر: شیعر لای من حه‌زێكی منداڵییه‌

ئەدەب و هونەر 02:21 PM - 2021-11-27

دڵسۆز سابیر ساڵی 1973 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، هه‌ر به‌منداڵی و له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ ده‌ستده‌كات به‌نوسینی شیعرو خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێكی جوانی شیعرییه‌.
ئه‌و ساڵی 1994ده‌چێته‌ ئه‌وروپاو له‌وڵاتی نه‌رویج نیشته‌جێ ده‌بێت و پاش چه‌ند ساڵێك دابڕان له‌ساڵی 2013جارێكی تر ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌نوسینی شیعرو به‌شداری چه‌ند كۆڕو چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی له‌و وڵاته‌ ده‌كات .

ده‌رباره‌ی ئه‌زمونه‌كانی له‌بواری شیعردا دڵسۆز بۆ PUKmedia وتی: شیعر لای من هه‌ستی جوانیه‌و حه‌زێكی منداڵی بووه‌و له‌و كاته‌وه‌ی ده‌ستم داوه‌ته‌وه‌ ته‌واوی شیعره‌كانیشم له‌ده‌فته‌رێكدا تۆمار كردوه‌و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشه‌وه‌ شیعره‌كانم بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی: من عاشقی ڕاسته‌قینه‌ی شیعرم، له‌ئێستاشدا زۆر جار له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌كوردستانیش پێشنیارو بانگهێشتم بۆ كراوه‌ تا به‌شیعره‌كانی به‌شداری كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كان به‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر كاره‌كه‌م ده‌رفه‌تم نه‌بووه‌ به‌شداری بكه‌م.

PUKmedia ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket