}

سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات

عیراق 02:11 PM - 2021-11-27

سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق داوایه‌كی سه‌باره‌ت به‌ خۆھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كردووه‌.

نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، پێش ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق كردووه‌، كه‌ خۆھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستووری نییه‌، چونكه‌ به‌ پێی مادده‌ی ٦٤ و ٤٧ی ده‌ستوور، ناكرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كات بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی دیاری بكات، به‌ڵام تا ئێستا داداگای فیدراڵی وه‌ڵامی داواكه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌، بڕیاریشه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ چاو به‌ داواكه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراقدا بخشێنرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ١٠ی ١٠ی ڕابردو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ھه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، ھه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌شی ماونه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ خولی داھاتوو . 

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket