riklam

وردەكاری هەوڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرادەكرێت

عیراق 01:48 PM - 2021-11-27
فۆتۆ: رۆیتەرز

فۆتۆ: رۆیتەرز

راوێژكارێكی كازمی رایگەیاند: بەمنزیكانە بە بەڵگە وردەكاری هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرادەكرێت.
موشرق عەباس راوێژكاری سیاسی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تویتێكیدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە رایگەیاند: بەمنزیكانە وردەكاری هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و هەوڵی تیرۆكردنی ئاشكرادەكرێت كە لەسەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدرا.
دەشلێت: رۆژانی داهاتوو هەندێك بەڵگەنامەو ڤیدیۆو وێنەی بەئامانجگرتنەكەو هەوڵە تیرۆرستیەكەی تیرۆرستان دژی سەرۆك وەزیران بڵاودەكرێنەوە.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket