riklam

كۆنفرانسی نێودەوڵەتی دابڕان دەستبەكارەكانی دەكات

کوردستان 10:36 AM - 2021-11-27

بەدروشمی ئاین  بۆ تاك و دیمكراسی بۆ هەموان، لەشاری سلێمانی شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان بەئامادەبوونی، ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی دەستی بەكارەكانی كردو ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و لەكۆنفرانسەكەدا چەندین دیدار و پانێڵ پێشكەش دەكرێت.
دڵشاد مستەفا بەڕێوەبەری پلاتفۆڕمی دابڕان بە PUKmediaی راگەیاند: پلاتفۆڕمەكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ و دیدار تایبەت بە پێكەوە ژیان بەڕێوەدەچیت و چەندین پڕۆفیسۆر بەشداریان كردووە.
وتیشی: مەبەستمانە لەم كۆنفرانسەدا زیاتر باسی لەپێكەوە ژیان بكرێت، چونكە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی چەندین ئاین و مەزهەبی جیاوازی تێدایە، دەمانەوێت لەم كۆنفراسەندا زیاتر كار بكەین تا پێكەوە ژیان زیاتر پەرەی پێبدرێت.
PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ:شاد ئیراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket