riklam

دادگاییکردنی بەشێکی تر لەگیراونی بادینان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 09:47 PM - 2021-11-26

یەکێک لە دەستەی پارێزەران رایدەگەیەنێت لەکاتی ئێستا  ئامادەکاری بۆ دادگاییکردنی بەشێکی تر لە گیراونی بادینان دەکرێت، کە بڕیارە لە ناوەراستی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت، ئاماژەبەوەش دەکرێت پارێزەران  هەوڵدەدەن کاتی دادگاییکردنەکەیان پێشبخرێت. 
پارێزەری راوێژکار کارزان رەشید ئەندامی  دەستەی داکۆکیکردن  دۆسیەی گیراونی بادینان بە PUKmediaی راگەیاند: دادگایی کردنی بەشتکی دیکە لە گیراوانی بادینان دەدت پێدەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەدانیشتنەکانی رابردوو بڕیاری کۆتایی لەسەر  چەند کەسێکیان درا.
وتیشی: ئەوەی ئێستا کاری لەسەر دەکەین دۆسیەی هەردوو راگیراو ( بێریڤان ئەیوب حسێن و. عەبدولموتەلیب)ەکە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو  دادگایی بکرێن، بەڵام ئێمە وەک دەستەی پارێزەران کادەکەین بۆ پێشخستنی رۆژی دادگایی کردنەکەیان.
راشیگەیاند:  جگە لەوانە ژمارەیەکی تر لەگیراون  بادینان لە زیندانەکان ماون، تاکو ئێستا دادگایی نەکراون، یەکێک لەوانە نەوجەوانە و تەمەنی نەگەیشتۆتە 18 ساڵ.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket