riklam

زانکۆی هەڵەبجە ٤ رۆژی کردە پشوو

کوردستان 07:41 PM - 2021-11-26

لەراگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بۆ ماوەی چوار رۆژ پشووی راگەیاند.
ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:" ئاماژە بە ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانكۆكان بۆ راگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندكاران ئاگادار دەكەینەوە كە ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بریاریدا كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوام بوەستێنێت.
رونیشكراوەتەوە:" لە رۆژی یەكشەممە (28/11/2021) تا رۆژی چوارشەممە (1/12/2021)، دەوامی خوێندكاران لە سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆكەیان رادەگیرێت.
ئەوەش هاتووە:"  راگرتنی دەوام بۆ ماوەی چوار رۆژ بەمەبەستی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستییە هەنوكەییەكانی بەشە ناوخۆییەكانە.
PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket