riklam

خورماتوو.. هه‌فته‌ بازاڕ جمه‌ی دێت

کوردستان 05:26 PM - 2021-11-26

هه‌فته‌ بازاڕی هه‌ینی له‌ قه‌زای خورماتوو بۆته‌ جێگایه‌ك بۆ هه‌ژاران و كاسبكاران بۆ كڕین و فڕۆشتن و كاركردن تێیدا.

به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئه‌م بازاڕه‌ ده‌كه‌ن به‌ PUKmedia یان ڕاگه‌یاند:ئه‌م بازاڕه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك ڕۆژ هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها ڕۆژی هه‌ینیه‌ و بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار هه‌رزان بازاڕیيه‌ و هه‌موو فه‌قیر و هاوڵاتیه‌ك ڕووی تێده‌كات.

ئه‌وشیان وت: كه‌ له‌م بازاڕه‌دا هه‌موو جۆره‌ پێداویستیه‌كی ماڵ ده‌فرۆشرێت له‌ ئاژه‌ڵ و خواردن و خواردنه‌وه‌ و جل و به‌رگ و پێداویستی ناو ماڵ و به‌ نرخێكی هه‌رزان به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ بازاڕ و شوێنه‌كانی تر.

وتیشیان: نه‌ك له‌ ناو قه‌زای خورماتوو به‌ڵكوو له‌ گوند و ناحیه‌ و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ر خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌م بازاڕه‌ ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو نه‌ته‌ویه‌ك بێ جیاوازی،جگه‌ له‌و هاوڵاتیانه‌ش كه‌ بۆ كڕین و فڕۆشتن ڕوو ده‌كه‌نه‌ ئه‌و بازاڕه‌ خه‌ڵكش هه‌یه‌ بۆ كات به‌ سه‌ربردنی خۆش و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ جه‌نجاڵی ژیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن و داواكارن ئه‌م بازاڕه‌ جێگاكه‌ی بگوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنێكی گونجاو، چونكه‌ له‌ ناو ماڵانه‌ و زۆر قه‌ره‌باڵغه‌ و كێشه‌ بۆ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ دروست ده‌كات.

PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket