riklam

نزیكەی 2 هەزار كۆچبەر لە بیلاروسەوە دەگەرێنرێنەوە بۆ عیراق

عیراق 04:38 PM - 2021-11-26

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند: تا ئێستا هەزار و 894 كۆچبەر لە بیلاروسەوە گەیەنراوەنەتەوە بۆ عیراق.

ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەكاروانی یەكەمدا توانراوە 431 كۆچبەر و لە كاروانی دووەم 176 كۆچبەر و لە كاروانی سێیەمدا 435 كۆچبەر و لە كاروانی چوارەمدا 431 كۆچبەر و لەئێستاشدا بڕیاری سبەی كاروانێكی دیكە بگەڕێنرێنەوە بۆ عیراق كە ژمارەیان 430 كۆچبەرە. 

 وتیشی: كۆی ئەو كۆچبەرانەی كە تا ئێستا بۆ عیراق گەڕێنراونەتەوە هەزار و 894 كۆچبەرن. 

ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی دەرەوەی ئامادە بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرەكانی دیكە.
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket