}

له‌یلا عومه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی فه‌ڕ‌ه‌نسا ده‌كات

کوردستان 03:28 PM - 2021-11-26

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ ڕ‌ه‌سمییه‌كه‌یدا بۆ فه‌ڕ‌ه‌نسا كه‌ ناوه‌ندی فه‌ڕ‌ه‌نسا ڕ‌ێكیخستووه‌ له‌ پاریس، له‌یلا عومه‌ر جێگری پارێزگای سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی د. داره‌وان حاجی حامید لێپرسراوی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سنته‌ری فه‌ره‌نسی كوردی سه‌ردانی سیناتی فه‌ڕ‌ه‌نسایان كرد، له‌ لایه‌ن سیناتۆر ( Nicile DURANTION) سه‌رۆكی گروپی دۆستایه‌تی عێراق-فه‌ڕ‌ه‌نساوه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا. له‌و دانیشتنه‌دا سیناتۆری شاری پاریس ( Rémi Féraud) ئه‌ندامی گروپی دۆستایه‌تی فه‌ره‌نسا عێڕ‌اق ئاماده‌ی بوو. جێگری پارێزگاری سلێمانی به‌ وردی باسی پارێزگای سلێمانی و مێژوو و گرنگیی ھه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌كه‌و چه‌ند لایه‌نێكی تری وه‌كو كلتووری و بازرگانی و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و ئه‌كادیمی كرد وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی تری گرنگی خسته‌ڕ‌وو له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ره‌وپێشچوون و ھاوكاری كردنی زیاتری شاره‌كه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا، جێگری پارێزگاری سلێمانی باسی له‌ ڕ‌ۆڵی به‌رچاوی ژنان كرد كه‌ ھاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان له‌ ڕ‌ابردوو و ئێستاش دا ڕ‌ۆڵێكی گرنگیان ھه‌بووه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.

له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی گروپی دۆستایه‌تی عێراق-فه‌ڕ‌ه‌نسا دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕ‌ی به‌وه‌ی كه‌ خاتوونێك جێگری پارێزگاره‌و ڕ‌ۆڵی پێدراوه‌ له‌ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی شاردا. ھه‌روه‌ھا ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پشتیوانی سینات  و خۆیشی بۆ ده‌ربڕ‌ی و به‌ڵێنی ھه‌موو جۆره‌ ھاوكارییه‌كی پێدا. دواتر ھیوای خواست كاری زیاتری پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن له‌ داھاتوودا.
له‌ كۆتایيدا، دوای ئاڵوگۆڕ‌كردنی دروشم و لۆگۆی ھه‌ردوولا، جێگری پارێزگار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگھێشتی سه‌رۆكی گروپه‌كه‌ی كرد بۆ پارێزگای سلێمانی له‌ به‌هاری ساڵی داھاتوودا.
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket