}

فه‌همی بورهان: كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان ئه‌مانه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌

کوردستان 02:38 PM - 2021-11-26

به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی 27 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان فه‌همی بورهان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ ئه‌مانه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زانێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌
بۆ یادی 27 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان

سه‌ره‌تا به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و كادرانی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م بۆ یادی 27 ساڵه‌ی ڕێكخراوه‌ سه‌نگین و خاوه‌ن پێگه‌و پڕ خزمه‌ته‌كه‌ی كورته‌ باڵاكان.

ئه‌م ڕێكخراوه‌ كاتێك دامه‌زرا، كه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا نه‌ مامه‌ڵه‌و نه‌بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ كورته‌ باڵاكان وه‌كو ئێستا نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ بچوكترین كاریگه‌ری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری كه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ كردبێتی بێ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌ی. 

ئێمه‌ له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان به‌ ئه‌مانه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زانین و به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه‌ هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تیان دابین و نه‌هێڵین كه‌موكوڕییان هه‌بێت. 

له‌كۆتایدا داواتان لێده‌كه‌م به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌ مه‌ده‌نییه‌ دیموكراسییه‌ ڕێكخراوه‌ییه‌ی كه‌ هه‌تانه‌ و ئێمه‌ش هه‌میشه‌ پشت و پشتیوان ده‌بین.

فه‌همی بورهان 
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket