}

هه‌رێم.. 12 به‌نداو دروستده‌كرێت

کوردستان 02:08 PM - 2021-11-26

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ناو له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان 12 به‌نداو دروستده‌كرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ هه‌رێم 17 به‌نداومان هه‌یه‌ كه‌ 3 به‌نداویان گه‌وره‌یه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ مامناوه‌ند و بچكووكن.

ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و بارانبارینه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، بارانبارینه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاو هه‌بووه‌، به‌ڵام ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كانی به‌رزنه‌كرده‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی به‌نداو له‌ هه‌رێمی كوردستان وتی: له‌ ئێستا نزیكه‌ی 12 به‌نداو له‌ دروستكردندان، كه‌ دووانیان به‌نداوی گه‌وره‌ن و ئه‌وانی تریش بچووك و مامناوه‌ندن و زیاتر له‌ دیزاینی 35 به‌نداو ئاماده‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكرێن.
PUKmedia  محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان- شاره‌زوور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket