}

په‌رله‌مان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ئاو ده‌رده‌كات

کوردستان 12:30 PM - 2021-11-26

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دیارده‌كانی وشكه‌ساڵی، په‌رله‌مان و لیژنه‌په‌یوه‌نداره‌كان په‌له‌ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن ، بۆئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن پێش كۆتایی ئه‌مساڵ پێشنیازه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ندبكات.

عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌هۆی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی و مه‌ترسیه‌مسنی كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كاربۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ  به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆئه‌مه‌ش له‌كاتی ئێستا پڕۆژه‌كه‌ی له‌ لیژنه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌.

وتیشی: هه‌ر بۆئه‌وه‌ی په‌له‌بكرێت له‌ په‌سه‌ه‌نكردنی ئه‌و یاسایه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌رسێ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و لیژنه‌ی شاره‌وانی و لیژنه‌ی یاسایی به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازه‌یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو  ئه‌نجامدرا.

راشیگه‌یاند: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ گرنگی پاراستن و به‌رێوه‌بردنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان، هاوكات جه‌ختكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پێشنیازه‌ یاساكه‌ له‌نزیكترین كات له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بكرێته‌ یاسا.بۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ په‌سه‌ندبكرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێك له‌ هه‌نگاوانه‌ی پێویسته‌ بۆ پاراستنی ئاو جێبه‌جێ بكریت، دروستكردنی به‌نداوه‌كانه‌، بۆئه‌نه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتنه‌ی ناوچه‌كانی كورستان و بوونی شاخ و چیای زۆر ده‌تواندرێ به‌ تێچویه‌كی كه‌م به‌نداوی بچوك دروست بكرێت، بۆ به‌نداوه‌گه‌وره‌كانیش كه‌ ئێستا هه‌شت به‌نداو له‌به‌رنامه‌ی كاردایه‌، ده‌تواندرێ سود له‌كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ربگرێت و به‌هاوبه‌شی دروستیان بكات.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket