riklam

كەلار.. هاووڵاتییەك خۆی خنكاند

کوردستان 11:20 AM - 2021-11-26

لەیەكێك لە گەڕەكەكانی قەزای كەلار هاووڵاتییەكی تەمەن 52 ساڵ خۆی دەخنكێنێت.

لەوبارەیەوە موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمالی قدووری لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە: بەیانی ئەمڕۆ هەینی 26-11-2021 لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار هاووڵاتییەك بە ناوی ( خ، ا، م) لە دایكبووی ساڵی 1969 لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا.

بە وتەی كەسوكاری ناوبراو چەند ساڵێكە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە و پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەلار دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە. 
PUKmedia  زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket