riklam

كرماشان.. ڕێژەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بەرز دەبێتەوە

کوردستان 10:03 AM - 2021-11-26

سەرۆكی كۆمیتەی ڕاگەیاندنی سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا لە زانكۆی پزیشكی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە دوو هەزار و 880 كەس.

مەهدی محەمەدی بە ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی ڕاگەیاند: لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا دوو هەزار و 880 كەس بە كۆرۆنا لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.

محەمەدی ڕاشیگەیاند: لە ئێستا 255 تووشبوو بە كۆرۆنا لەو پارێزگایە لەژێر چاودێری پزیشكیدان كە باری تەندروستی 14 تووشبوو زۆر خراپە. 

ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگای كرماشان دوو ملیۆن كەس و خاوەنی 35 قەزایە و دوو هەزار 595 گوندی هەیە. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket