riklam

راوچیەک پۆلیسێک بریندار دەکات

کوردستان 09:38 PM - 2021-11-25

ئەم شەو دوای گەرانی بەردەوامی پۆلیسی دارستانی ناحیەی مەیدان کاتێک دەیانەوێت پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێکی گوماناوی بکەن لەوکاتە  شۆفێرەکە دەسترێژی گولە دەکات و پۆلیسێک بریندار دەکات.

لەو بارەیەوە ملازمی یەک هاورێ جەلیل بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی بەشی خانەقین  بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کاری ڕۆژانەی مەفرەزەکانمان گەران و چاودێری کردنی ڕاوچیەکانە لەسنورەکە، ئەمرۆ مەفرەزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی گوماناوییان بینیوەو ویستویانە پشکنینی بۆئەنجام بدەن، بەڵام شۆفێرەکە دەسترێژی گولەی لەهێزەکانمان کردووە.

وتیشی: بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بوەو تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە، دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و سەرجەم کەرەستەکانیان گرتووە، بەبریاری دادوەر بریاری دەستگیرکردن بۆتۆمەتبارەکە دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشداوە.، پۆلیسەکە بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

 

PUKmedia زمناکۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket