riklam

رۆژنامەکانی فەرەنسا باس لە خنکاندنی کوردەکان دەکەن

جیهان 09:24 PM - 2021-11-25

پاش ئەوەی  دوێنێ چوارشەممە رێکەوتی 24 ی نۆڤەمبەر ،  27 کۆچبەر  خنکان  لە نێوان  فەرەنساو بەریتانیا ، کە بەوەدەچێت  ژمارەیەکیشیان  کوردی باکوربن  ، حکومەتی فەرەنساش بەدوای  قاچاخچیەکاندا  ئەگەڕێت و لێکۆڵینەوە  دەستی پێکردوە و  رێکخراوە ناحکومیەکانیش  داوای رێگای  ئاسیی ئەکات بۆ گەیشتنی کۆچبەران  بەرەو بەریتانیا .

رۆژنامەی لومۆند ، لە ڕاپۆرتێکیدا  ئەمڕۆ  پێنج شەممە 25 ی نۆڤەمبەر دا هاتووە  لەو 27 کۆچبەرە برێتین لە کوردی باکور و سۆماڵی  ، هەرچەند تائێستا بە درووستی نەزانراوە  خەڵکی چ وڵاتێکن بەڵام بەوەدەچێت  زۆربەیان کوردبن  ، هەروەها  رۆژنامەی لوڤیگارۆ ڕایگەیاند  کە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە لە ناو ئەوانەی خنکاون 17 یان پیاون و دوانیان لە نەخۆشخانە  مردون و هەروەها 7 ژنن و  3 گەنجیش خنکاون  ، سەرەتا  ڕاگەیاندرا  کە 31 کۆچبەر خنکاوە بەڵام وەزیری ناخۆ  ئەو ژمارەیەی  ڕاستکردەوە  بە 27  خنکاو ، هەروەها  تا ئێستا چەند  کۆچبەرێک  لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری  پزیشکی و چارەسەردان  .

لە شوێنێکی تردا لومۆند باس لەوەداکات کە  بەهۆی  قوورسی  و زۆری کێشی سەرنشینەکانەوە  ئەو بەلەمە  نوقم بوە و بەرگەی نەگرتوە  ئەوکارەساتە  ڕویداوە ، هەروەها  لومۆند  باس لەوەئەکات کە تەنها ئەم ساڵ 47 هەزار کۆچبەر  هەوڵی  پەڕینەوەی داوە بۆ بەریتانیا و بە دەیان کەسیش تا ئێستا خنکاون .

رۆژنامەی لوڤیگارۆ  لە زمانی جێرار داربارمەنان  وەزیری ناخۆی فەرەنساوە ،ئەڵێت لە سەرەتای  کانونی دووهەمی ئەمساڵەوە ،پۆلیس 1500 قاچاخچی گرتوە  کە بە پارەیەکی زۆر دەستی کۆچبەران ئەبڕن بۆ  پەڕینەوەیان  ، هەروەها  ڕایگەیاند  کە  دەستبەجێ  هەردوێنێ   دوای ئەوڕووداوە  دڵگرانە 4 قاچاخچیش دەستگیر کراوە و ئەمڕۆ سەرلەبەیانیش  یەکێکی تریش دەستگیرکرا ،  سەرۆک ماکرۆنیش ستایشی ڕۆڵی ئەو 600 پۆلیس و هێزە ئەمنیە جیاوازیەکانی کرد کە بە بەردەوامی  چاودێری  کۆچبەران ئەکەن  و توانیویانە  زیاد لە 44  تۆڕی قاچاخچی  ئاشکرابکەن و نەیانهێڵن ، هەروەها  ماکرۆن بەڵێنیدا  کە هەموو تواناکان  ئەخرێنە گەڕ  بۆ دۆزینەوە و سزادانی  تاوانباران ، جان کاستیکس  سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا  هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە 25 ی نۆڤەمبەر  سەرلەبەیانی ، کۆبونەوەیەکی خێرای رێکخست بە ئامادە بوونی وەزیرەکانی  ناوخۆ و یاسا و بەرگری و دەریا و هاتووچۆ کارووباری دەرەوە و سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری  ئەوروپا ، لەو  کۆبونەوەیەدا  وەزیری ناوخۆ بە نیازە  پێشنیاری  چەند چارەسەرێکی تازە  بۆ کێشەی پەڕینەوەی  کۆچبەران   بخاتەڕوو .

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان ، ئیمانیول ماکرۆن و بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەیتانیا دا جەخت کردەوە    لەسەر کاری هاوبەش و خێرا و تووندکردنەوەی  چاودێری لە هەردولاوە  بۆ نەهێشتنی پەڕینەوە و درووستبونی کارەساتی مرۆیی ، هەروەها  بە باشیان زانی کە  وڵاتی بەلجیکا و هۆڵەندا ی  درواسێش  هاوکاریان بن بۆ ئەو مەبەستە . 

لە دوێنێوە  ئەو ڕووداوە  ناڕەزایی و نیگەرانی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن ڕیکخراوە  خێرخوازیەکان و دیموکراتیەکانەوە ، هەروەها  هەر دوێنێ  ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرەنسیەکان گرتبونەوەیەکیان رێکخست و  بە دەیان مۆمیان  لەسەر رۆخی دەریای نێوان بەریتانیاو فەرەنسا داگیرساند   کە کۆچبەران  لێوەی  هەوڵی پەڕینەوە ئەکەدەن  ، وابڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە  25 ی نۆڤەمبەر  لە  شاری کاڵی  رێکخراوە  مرۆییەکان و خەڵکێکی زۆر لەبەردەم تابلۆی  مافی مرۆڤدا  گرتببنەوە  بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و نیگەرانییان  بەرامبەر بە  مامەڵەکردنی خراپ و نا مرۆڤیانە،  کە دەرهەق بە کۆچبەران ئەکرێن .

هەر دوو ووڵات ، هەریەکەو لای خۆیەوە  ئەویتریان  بۆ ڕودانی ئەو کارەساتانە تاوانبار ئەکات ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا   لەکاتێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی  لەهەمان کاتدا فەرەنسا تاوانبارئەکات  لە هەوڵی پەڕینەوەی  کۆچبەران بەرەو  ووڵاتەکەی ، فەرەنساش  لای خۆیەوە  بەریتانیا  تاوانبارئەکات لەوەی کە  لە بەریتانیا  تائێستا  کۆچبەر ئەتوانێ  بەڕەش کاربکات و بەکاربهێنرێن بۆ کاری  قوورس و  نالەبار بەرامبەر بە موچەیەکی زۆر کەم  ، ئەمەش  هۆکاری ئەوەیە کە کۆچبەران ئاواتەخوازی گەیشتنن بۆ بەریتانیا .

سەرۆک ئیمانیول ماکرۆن ،سەبارەت  بە و ڕووداوە  رایگەیاند کە ( فەرەنسا  ڕێگانادات کە ئەو کەناڵی ئاوە  ببێتە گۆڕستان )  

هەروەها ، لە رۆژنامەی لو ڤیگارۆدا  هاتوە ، کە  هەتا ئێستا 31 هەزار و 5 سەد هەزار کۆچبەر فەرەنسایان جێهێشتوە و 7 هەزار 8 سەد کۆچبەر لە مردن ڕزگارکراون  ، سەرەڕای  هەموو ئەمانە کۆچبەران  بەردەوامن لە هەوڵی پەڕینەوە ، ئەڕۆ دووبارە پۆلیس ژمارەیەکی تری کۆچبەرانی دەستگیرکرد کە بە نیازی پەڕینەوە بوون ، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەریتانیش ئاشکرای کرد کە  لەماوەی 10  مانگی ڕابووردودا  22  هەزار کۆچبەر توانیویەتی  بپەڕێتەوە  وڵاتەکەی . 

ئەلێکسەندەر فوونێر ، گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ ئەندامی یەکێک لە رێکخراوە  مرۆییەکان ، بە پوک میدیای  بە دڵێکی تەنگەوە  ڕاگەیاند (بەڕاستی سنورەکان مرۆڤ ئەکوژن ، ئەمە ڕاستیە )  هەروەها  ووتی ، ئەوانە پیاو ژن و مناڵ بوون ، مرۆڤ بون ،، پێویستە ئەم ئێوارەیە 5 هەزار کەس لەگەڵمان بەشداربن لەو خۆنیشاندانەدا بۆ پشتگیری  لە مافی کۆچبەران و هیچ نەبێت وەک مرۆڤ سەیریانبکرێت .

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا 
س/ میدیاکانی فەرەنسا 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket