}

رانیە..داواکراوێک لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەکوژرێت

کوردستان 08:23 PM - 2021-11-25

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایدەگەیەنێت موراد کانی کوردەیی لەکاتی دەستگیرکردنی روبەروی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوەو بەو هۆیەوە کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایدەگەیەنێت: لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو موراد کانی کوردەیی لە شاری رانیە لەدوای  ئەوەی ویستراوە یاساجێبەجێبکرێت ، رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە و کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان شەھید دەکەن و سێ کارمەندی تریش برینداردەکرێت . 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە وتیشی: لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و موراد کانی کوردەیی دەکوژرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket