riklam

ليبيا.. بڕیاری لەسێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتی سوپای نیشتمانی دەردەچێت

جیهان 08:00 PM - 2021-11-25

دادگای سەربازی لە شاری میسڕاتە بەبێ ئامادەبوون بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ خەلیفە حەفتەر فەرماندەی گشتی سوپای نیشتیمانی لیبیا دەرکرد.

بەگويرەی بەڵگەنامەیەکی داواکاری سەربازی میسراتەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ لەلایەن کەدەزگاکانی راگەیاندنی لیبیاوە بڵاوکراوەتەوەو  تێیدا هاتووە کە دادگای سەربازی هەمیشەیی لەشاری میسراتە بەبێ ئامادەبوون بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ خەلیفە حەفتەرو شەش ئەفسەری دیکەی پلە باڵا لەسوپای نیشتیمانی دەرکردووە.

دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە ئاژەشیان بەوەداوە ئەو پرسەی ئەم بڕیارەی لەسەر دەرکراوە پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە کەلەلایەن  هێزەکانی سوپای نیشتیمانییەوە کرایە سەر کۆلێژی بەرگری ئاسمانی لەشاری میسراتە.

وە بەگوێرەی بڕیارەکە سەرجەم تۆمەتباران بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەهەموو مافێکی مەدەنی بێبەش دەکرێن و لەخزمەتی سەربازیش دەکرێنە  دەرەوە، هەروەها هاتووشە کە پێویستە بڕیارەکە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت.

جێی ئاماژەیە ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە دێت کە لیژنەی باڵای نیشتیمانیی هەڵبژاردنەکان لیستی ناوی کاندیدانی  هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لیبیای بڵاوکردەوە کەوا بڕیارە لەکۆتایی مانگی داهاتوودا بەڕێوەپچێت و ناوی خەلیفە حەفتەریش کەیەکێکە لەبەربژێرەکان لەناو لیستەکەدایە.

هەر لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم لیستە نووسینگەی داواکاری گشتی سەربازی لیبیا فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ حەفتەر دەرکرد.

 

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket