riklam

بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی 40 كۆچبەر دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

کوردستان 07:45 PM - 2021-11-25

دوای دەستگیركردنی بۆ ماوەی دوو مانگ   لەشاری بەنغازی لیبیا، بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن دەزگای لوتكەوە 40 كۆچبەری كورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێم.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە رایگەیاندوە:" لەپاش دوو مانگ دەستبەسەربوونیان لە وڵاتی لیبیا، سبەینێ ڕۆژی هەینی، ڕێكەوتی  25-11-2021  سەعات 2ی  پاشنیوەڕۆ ژمارەیەك كۆچبەری كورد لەلایەن دەزگای لوتكەوە دەگەڕێنرێنەوە.
وتیشی: ئەو كۆچبەرانە كە ژمارەیان ٤٠ كەسە و سەرجەمیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن، ماوەی دوو مانگە لە شاری بنغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر كراون.
باسی لەوەشكرد:  دواجار بە هەوڵی دەزگای لوتكە و بە هاوكاریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، ڕۆژی هەینی دەگەنەوە شاری سلێمانی و لەلایەن كەسوكاریانەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لێ دەكرێت.
 PUKmedia داڕشتنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket