}

دوو گه‌شتی ئاسمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی بیلاڕوسیا ئه‌نجام ده‌درێت

عیراق 05:51 PM - 2021-11-25

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی 11ی 2021 رایگه‌یاند: دوو گه‌شتی تایبه‌تی ئاسمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عیراقییانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌باس عه‌مران به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقیی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی كاپتنی فڕۆكه‌وانی ناسر حسێن ئه‌لشبلی وه‌زیری گواستنه‌وه‌و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ره‌سمی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوو گه‌شتی ئاسمانی تایبه‌ت له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عیراقی گیرخواردوو له‌ بیلاڕوسیا ئه‌نجام ده‌درێت.

عه‌مران راشیگه‌یاند: هه‌موو لایه‌نێكی خزمه‌تگوزاری و پێدوایستییه‌كییان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ دابینكردوه‌و به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ له‌دۆخێكی مرۆیی خراپدان و ژیانیان دژواره‌.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket