}

ده‌ربه‌ندیخان.. كۆڕێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی كارگه‌ی ته‌رمه‌كان ساز ده‌كرێت

کتێب 04:56 PM - 2021-11-25

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ پێنجشه‌ممه‌ 25-11-2021 له‌شاری به‌ندیخان كۆڕێكی ئه‌ده‌بیدا بۆ خوێندنه‌وه‌و پێشوازی له‌ڕۆمانی كارگه‌ری ته‌رمه‌كان بۆ نووسه‌ر وشاعیر ھیوا موسا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی شاره‌كه‌ له‌لیسا كافێ ڕێكخرا، كه‌تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجان و لاوانی ناوچه‌كه‌ به‌شدار بوون . 

ھیوا موســا نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ساڵی 2018 وه‌ ده‌ستم به‌ نووسینی ئه‌و ڕۆمانه‌ كردووه‌، ڕۆمانێكی مێژوویی سیاسییه‌ كه‌ باس له‌چه‌ند ڕووداوگه‌لێكی مێژوویی ده‌كات كه‌ به‌دیاریكراوی باس له‌باكووری كوردستان و ده‌ریای ڕه‌ش و ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ كه‌ ئێستا ناو ده‌برێت به‌توركیای نوێوه‌، ڕۆمانه‌كه‌ باس له‌شوناس ده‌كات واته‌ شوناسی وونبووی ھه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و زمانه‌ جیاوازه‌كانی له‌سه‌رده‌می له‌ناوچوونی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی.
ھیوا وتی: ڕۆمانی كارگه‌ی ته‌رمه‌كان ٢٩٢ لاپه‌ڕه‌یه‌ ،ناوه‌ندی سارا به‌چاپی گه‌یاندووه‌ و ئێستا ده‌توانن ڕۆمانه‌كه‌ له‌ناوه‌ندی ڕۆسا وه‌ده‌ست بخه‌ن ،وه‌ھه‌روه‌ھا له‌ده‌ربه‌ندیخان له‌كتیبخانه‌ی ڕاسان و نڤار ده‌ست ده‌كه‌وێت و له‌داھاتوودا بۆ ناوچه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

هیوا موسا ساڵی 1981 له‌ گوندی هۆرێنه‌ له‌دایكبووه‌ و ئێستا دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دیبلۆمه‌ له‌ زمانی ئینگلیزیدا و به‌كالۆریۆسی له‌ یاسادا هه‌یه‌ و خاوه‌نی ماسته‌ره‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. 
هیوا موسا خاوه‌نی دیوانێكی شیعرییه‌ به‌ ناوه‌ی پۆرترێته‌كانی به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌.
PUKmedia ئه‌ركان شاوازی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket