riklam

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان 04:39 PM - 2021-11-25

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت کەبەهۆی زۆربونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا نزمدەبێتەوەو بەڵێنیش دەدەن کەئەو بارودۆخە کاتییەو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات،  ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە. 

هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و سەعاتەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە.

هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا:

• وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات کارەبا ڕاوەستاوە. 

• راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە.

• هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket