riklam

هەولێر.. پێشانگای نێودەوڵەتی خشڵ و گەوهەر دەكرێتەوە

کوردستان 04:25 PM - 2021-11-25

بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پێشانگای نێودەوڵەتی خشڵ و گەوهەر لە هۆتێل دیڤان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەو پێشانگایەدا 30 كۆمپانیای بازرگانی زێڕی جیهانی بەشدارن و بەبڕی 2 ملیۆن دۆلار كاڵای زێڕ تێیدا نمایشكرا.

پێشانگاكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی توركیا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كراوەتەوە.

لەوبارەیەوە بریكاری وەزیری بازرگانیش ڕایدەگەیەنێت: بازرگانی كردن بە زێڕ لەهەولێر مێژوویەكی كۆنی هەیە و بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان زێڕ لەو شارە ساغ دەكەنەوە و ئاڵوگۆڕی زێر و خشڵ و كانزا گرانبەهاكان بەهای ئابووری جێگیر دەكات.

كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا و خەلیجییەكان لەو پێشانگایە بەشدارن. 

PUKmedia سەرباز محەمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket