}

ئاڵۆزی خۆپیشاندان چالاکیەکانی 25ی نۆڤەمبەر رادەگرێت

کوردستان 04:21 PM - 2021-11-25

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەشێک لە چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگیران.

لەو بارەیەوە هانا شوان لێپرسراوی راگەیاندنی سەنتەری راگەیاندن و روناکبیری ژنان بۆ PUKmedia وتی: بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەندین چالاکی ئامادەکرابوون کە وابڕیاربوو ئەمڕۆ و رۆژانی دواتر لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری بەڕێوەبچن، بەڵام بەداخەوە بەخۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندان و بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاولاتیان و دروستنەبونی قەرەباڵغی چالاکییەکان راگیران. 

وتیشی: بۆ رۆژانی دواتر چاوەڕێی ئاسایی بونەوەی دۆخەکە دەکەین و هەوڵدەدەین بتوانین چالاکییەکانمان ئەنجام بدەین، کە چالاکیەکانی 25ی نۆڤەمبەر ماوەی ١٦ رۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆ تەنها یەک چالاکی لە پارکی هەواری شار بەڕێوەچوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket