riklam

ڕوونكردنەوەی لقی سلێمانی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی میدیاكارە دەستگیركراوەكانەوە

کوردستان 01:50 PM - 2021-11-25

لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر میدیاكاره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی....

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سلێمانی و شارو شارۆچكه‌كانی ترو پاشان گۆڕینی رێچكه‌ی خۆپیشاندان به‌ره‌و ئاقاری توندو تیژی و سووتاندنی باره‌گاو فه‌رمانگه‌كان، وه‌ك له‌ دوو روونكردنه‌وه‌ی پێشووماندا ئاماژه‌مان پێدا.. به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاوكارو خه‌مخۆری هه‌میشه‌ له‌سه‌ر خه‌ت بوه‌و ئێستاش پاش ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویسته‌كانیان..
ئه‌مڕۆ 25/11/2021 به‌هه‌وڵ و هاوكاریه‌كانی به‌ڕێزیان سه‌رجه‌میان ئازاد كران..
هه‌ر لێره‌وه‌ وه‌ك لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و هیوادارین وه‌ك هه‌میشه‌ هاوڕێی دڵسۆزی رۆژنامه‌نووسان بوه‌ هه‌وروه‌ها به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵماندا وئێمه‌ش نازناوی دۆست و خه‌مخۆری رۆژنامه‌نووسانی لێده‌نێین...

كاروان ئه‌نوه‌ر
سكرتێری لقی سلێمانی 
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان 

25-11-2021 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket