riklam

سەرۆككۆمار: لە رێگای دیالۆگەوە كۆتایی بە باگرژییەكان بهێنرێت

عیراق 12:35 PM - 2021-11-25

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە بروس كۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیای لە عیراق.

لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە سەرجەم بوارەكاندا و گرنگی پتەوكردنی ھەماھەنگی و هاوكاری لەبوارەكانی ئاسایش و بەرگری و بازرگانی و ئابووری و كەلتووری، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ھەردوو گەلی دۆست بكات.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لەبارودۆخی ناوچەكە كرا و سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە كە ناوچەكە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە بۆیە پێویستە كاری ھاوبەش و ھەماھەنگی بكرێت بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەكان و كۆتایی ھێنان بە بارگرژییەكان لە رێگەی دیالۆگ، ھاوكات ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی پەیوەندییە ھاوسەنگەكانی عیراق ئامانج لێی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا، ھەروەك دووپاتیكردەوە ئاسایش و سەقامگیری عیراق بنەمایەكی گرنگی ئاسایش و ئاشتی ناوچەكەیە.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket