riklam

حكومەت لەبارەی كەمبوونەوەی كارەباوە روونكردنەوە دەدات

کوردستان 11:52 AM - 2021-11-25

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەعاتەكانی پێدانی كارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كەم بووەتەوە و لە سێ رۆژی رابردووشدا ئەو بڕە بووەتە 16 سەعات و 20 دەقیقە.

لە راگەیەندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: یەكێك لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا بۆ وێستگە 300 مێگاواتییەكەی خەبات دەگەڕێتەوە كە لە ژێر چاككردنەوە دایە و بڕیارە لە رۆژی 5-12-2021، بكەوێتەوە كار، سەبارەت بە كارەبای هاوردەكراوی پارێزگای دهۆكیش كە 150 مێگاواتە و لە وڵاتی توركیاوە دەكڕدرێت، لە لەلایەن توركیاوە ڕاگیراوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی چارەسەركردنیدایە.

وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ئەگریكۆی گەرمیان، یەكێكی دیكەیە لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی كارەباكەی لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و بڕیارە لە 28-11-2021 دا بكەوێتە كار.

PUKmedia فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket