riklam

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر

کوردستان 01:06 AM - 2021-11-25

بەڕێوبەرایەتی دژە تیرۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوەو  تیایدا پشتیوانی داواكاری خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان دەكات و جەختیش كراوەتەوە، هەر لایەن و گروپێكی سیاسی یاخود كەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبنەوە.
لەراگەیەنراوەكەی بەڕێوبەرایەتی دژە تیرۆردا هاتووە:" لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان زۆر بەڕوونی و بە ئاشكرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواكارییەكانیان دەكەین وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانین چونكە ڕۆڵەی خۆمانن و مافی یاسایی خۆیانە كە حكومەتی هەرێم مافی دەرەماڵە و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكات".

رونیشكراوەتەوە:" بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەكان تێك دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندكاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە كە ڕێگەی ئامانجە ڕەواكەیان لێ تێك دەدات لەبەرامبەدا ئەركی سەرەكی ئێمەیە كە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان وەك هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە داموو دەزگاكانی میری بكەین كە مووڵكی گشتین".
جەختیشكراوەتەوە:"  بۆیە ڕایدەگەیەنین هەر لایەن و گروپێكی سیاسی یاخود كەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەلكی كوردستان و خوێندكاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێكدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەكییەكەی خۆپیشاندەردایە.

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی هێزەكانی دژەتیرۆر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket