riklam

رێنماییەكانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ روماڵی خۆپیشاندانەكان

کوردستان 10:31 PM - 2021-11-24

لەچەند رۆژی رابردوودا، لەسنووری لقەكەمان، خۆپیشاندان و پاشان بەداخەوە پشێوی روویدا، میدیاكاران و كەلوپەلی كەناڵەكانی راگەیاندن زەرەرو زیانیان بەركەوت.. چەندین كامێرامان و پەیامنێرمان بەر زەبرو لێدانی هەردوولا كەوتوون (هێزەكانی ناوخۆو خۆپیشاندەران)
چەندین تیمی پەخشی ناوخۆو كەناڵەكانی عیراق و كەناڵە بیانیەكان لەلایەن هەردوو لاوە رێگرییان لێكرا.. كە تا ئێستا نەمانتوانیوە ئامارێكی ورد بڵاوبكەینەوە..
سەرباری ئەو زەرەرو زیانە مادییە گەورەیەی بەر ژێرخانی ئابووری و فەرمانگەی دەوڵەت و ئەرشیف و كتێبخانەو دوكان و سووتاندنی چەندین بارەگای حزبی و رێكخراوەیی، كە هەموویان تێكڕا مایەی نیگەرانی و تێكچوونی سێكتەرەكانی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان بوون..
ئێمە وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان تەواو خەمبارو نیگەران بووین بە برینداربوونی دەیان كەس لە هاووڵاتیان و و هێزەكانی پۆلیس و ئەو زیانە مادیانەی بەر جوڵەی ئابوری و بازاڕی شارەكە كەوتن..
ئێمە لەمكاتەو لەم بارودۆخە پێشبینی نەكراوەدا، داوای هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەكەین و رووی دەممان دەكەینە سەرجەم هێزەكان و خۆپیشادەرانیش، كە لێدان و سووكایەتی میدیاكار نەكەنە ئامانجی خۆیان بە گوللــەی پلاستیكی و دووكەڵ، لەلایەنی خۆپیشاندەرانیشەوە بە بەردو بەجنێوو سووكایەتی.. لەهەمان كاتیشدا رووی دەممان دەكەینە ئەو میدیاكارانەی رووماڵی خۆپیشاندان و پشێوی و رووداوەكان دەكەن، بۆ وێنەگرتن و بەجێگەیاندنی كارەكەیان، شوێنی ستانداردی جیهانی بەكار بهێنن و هەوڵ بدەن خۆیان تێكەڵاوی خۆپیشاندەرو پۆلیس نەكەن و تكایە باجی كەناڵەكانتان لە مل بكەن و پێناسی سەندیكاتان پێبێت وجلوبەرگی جیاواز بپۆشن، بەتایبەت ئەو هێلەكانەی كە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان دابەشی كردوە بەسەر پەیامنێرانی سلێمانیدا، لەگەڵ ئەو كۆڵەپشتانەی كە دابەشمان كردوەو پێداویستی پزیشكیان تێدایە.. چونكە لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ناوخۆ وا رێككەوتووین كە ئەو جلوبەرگانە رێگاپێدراوی ئێمەن و پێویستە رەچاوی پاراستن و رێگاپێدان و رێز لەكاریان بگیرێت و بتوانرێت لە رووماڵكردندا شوێنی تایبەتییان بۆ دابین بكرێت..
هیوای ئارامی بارودۆخ بۆ شارەكەمان وهێمنی بۆ كوردستان و سەلامەتی بۆ سەرجەم میدیاكاران وئەندامانی ماندوومان دەخوازین..
كاروان ئەنوەر
سكرتێری لقی سلێمانی 
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
24/11/2021

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket