riklam

سلێمانی و نانتی فەرەنسا دەبنە دەستەخوشك

کوردستان 09:43 PM - 2021-11-24

لەچوارچێوەی سەردانە رەسمیەكەیدا بۆ وڵاتی فەرەنسا، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە شاری نانت لەلایەن باسم ئاسا جێگری یەكەمی پارێزگاری نانتەوە پێشوازی لێكرا.
لەو دانیشتنەدا كە د.دارەوان حاجی حامید سەرۆكی دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی-كوردی و لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا ئامادەی بوو، لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی بەدوورو درێژی و بەشێوەیەكی گشتی بە ژمارەو داتا كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی دانیشتوان و بەشێك لە مێژووی پارێزگاكەی بۆ جێگری پارێزگاری نانت خستەڕوو، ھەر بەڕێزیان داواشیان كرد لەسەر چەندین خاڵ پڕۆژەی دەستەخوشكی لەگەڵ شاری نانت ئەنجام بدەن.
 لە بەرامبەردا لەلایەن باسم ئاسا جێگری سەرۆكی شارەوانی نانتەوە كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی شاری نانتەوە خستەڕوو، ھەروەھا ئاماژەشی بەوەكرد كە خاڵی ھاوبەشی زۆر لە نێوان ھەردوو شارەكەدا ھەیەو بەگرنگی و خۆشحاڵییەوە جەختی لەسەر پلانی دەستەخوشكی كردەوە لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا. 
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی شارەوانی نانت داوایكرد لەداھاتوودا لەسەر ئاستێكی فراوانتر دیدارو دانیشتن رێكبخەن بەجۆرێك لەیلا عەلی سەرۆكایەتی تیمی حكومەتی خۆجێی سلێمانی بكات كە پێكبێت لە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی و چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی تری پەیوەست بەپڕۆژەو پلانەكە بانگھێشت بكرێن بۆ شاری نانت و ئامادەبن لە دیداری داھاتوویاندا لەگەڵ تیمی شاری نانت و گروپێك لەبەپرسان و فەرمانڕەوایانی شارەكە. 
لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانیش داوایكرد پێش سازدانی دیدارو دانیشتنی فراوانتر لەوڵاتی فەرەنسا، پێیان باشە لەسەرەتای ساڵی داھاتوودا پارێزگارو جێگری پارێزگاری نانت بە شانازییەوە بانگھێشتی پارێزگای سلێمانی بكرێن تا ئەوەی بەڕێزیشیان لە نزیكەوە ئاشنای سروشتی جوان و جوگرافیاو كلتورە ناوازەكەی شاری سلێمانی ببن.
لەكۆتایی دیدارەكەدا ھەردوولا  ئاڵوگۆڕی دیاری و دروشم و لۆگۆی تایبەتی پارێزگاكانیان كردو سوربونی خۆیان لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دوپاتكردەوە.
ئەمجۆرە لە دروستبونی دەستەخوشكی لە نێوان شارێكی كوردەواری و  دەوڵەمەند بەكلتورو ئەدەب و رۆشنبیری و شاری نانت لەوڵاتێكی پێشكەوتوی وەك فەرەنسادا كە شەشەم گەورەترین شارە لە فەرەنسا بەدڵنیاییەوە دەبێتە ھۆی پەرەپێدانی بەرچاو لەلایەنەكانی ئابووری و زانستی و رەخساندنی ھەلی كارو دەوڵەمەندتركردنی كلتوری شاری سلێمانیدا.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket