riklam

ساڵیادی كۆچی دوایی مه‌حمود بێسه‌ری ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 06:58 PM - 2021-11-24

له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌گردی سه‌لیم به‌گ له‌شاری سلێمانی ساڵیادی كۆچی دوایی مه‌حمود  محه‌مه‌د  مارف ناسراو به‌ مه‌حمود بێسه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو واتر چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز  خوێندرایه‌وه‌، دواتریش شاڵاو  مه‌حمود بێسه‌ری به‌خێراتنی  ئاماده‌بوانی  كرد .

هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی وتاری هاوبه‌شی هێزه‌كانی  حه‌فتاو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌شكردو پاشان تاجه‌ گوڵینه‌ی  بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر گڵگۆی كۆچكردوو دانرا.

له‌پاشان ژیاننامه‌ی لیوا مه‌حمود بێسه‌ری خوێندرایه‌وه‌و كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه‌ هات.

هه‌روه‌ها ئاوات مه‌حمود بێسه‌ری بۆ PUKmedia وتی: من  سوپاسی  ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌م و په‌ڕۆشی ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێست و كرداره‌كانی خوالێخۆشبووی باوكمان له‌ناو خه‌ڵكدا باشبووه‌، كه‌ئه‌مه‌ش ویستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی .

وتیشی: باوكم جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ ئێمه‌و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین سووربین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ی.

ژیاننامه‌ی مه‌حمود بێسه‌ری...
مه‌حمود محمه‌د  مارف  ناسراو  به‌ مه‌حمود  بێسه‌ری  له‌ 1/1/1966 له‌گوندی  كه‌وانه‌ دۆڵی  له‌شارباژێر  له‌دایكبووه‌و له‌ساڵی  1982 له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌تیپی 31 ی سلێمانی و قاره‌مانی ده‌یان  نه‌به‌ردی و داستان بوو.
له‌راپه‌ڕینی 1991به‌شداری  كاریگه‌ری هه‌بووه‌و دوای راپه‌رین كراوه‌ته‌  فه‌رمانده‌ی  لیوای سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو مام جه‌لال، له‌پرۆسه‌ی   ئازادی  عیراق و له‌شه‌ڕی تیرۆرستانی  داعشدا  به‌شداری كارای كردوه‌.
لیوا مه‌حمود  بێسه‌ری جگه‌ له‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی  سه‌ربازی بووه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی   كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكارو پشتیوانی خه‌ڵكیش بووه‌.
به‌داخه‌وه‌ ئه‌م فه‌رمانده‌  تێكۆشه‌ره‌  له‌  22\11\2020  به‌ڤایرۆسی  كۆرۆنا كۆچی دوایی كردو بووه‌ رێبواڕێكی تری كاروانی سه‌روه‌رانی گه‌ل.

 PUKmedia په‌ره‌ستۆ عه‌لی / شارباژێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket