riklam

وەزارەتی رۆشنبیری: پەلاماری کتێبخانە کارێکی دوور لەڕەوشتی شارستانییە

کوردستان 06:09 PM - 2021-11-24

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایدەگەیەنێت، پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی  چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندیش سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە و گێرەشێوێنی دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24-11-2021 وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کەتێیدا هاتوە: ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لەناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی  چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بەتایبەتی سوکایەتی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەکانمان و  پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.

PUKmedia وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket