}

زیانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پیره‌مه‌گرون

کوردستان 05:36 PM - 2021-11-24

به‌هۆی خۆپیشاندانی به‌شێك له‌هاووڵاتیانی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، نزیكه‌ پێنج سه‌د ملیۆن دینار زیان به‌ر چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك كه‌وت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سیروان سه‌رحد قائیمقامی قه‌زای دوكان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بینای كتێبخانه‌ی پیره‌مه‌گرون كه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌حكومیه‌كان وایه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی تێدایه‌ كه‌ فه‌رمانگه‌كانی ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون و سه‌نته‌ری چالاكی منداڵان و فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانیی و بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون و كتێبخانه‌)، له‌و بینایه‌دابوون سوتێنرا، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌كه‌لوپه‌لی ناو فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی وه‌ك كۆمپوته‌رو پێداویستی دیكه‌ دزران.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینای پێشووی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرونیش كه‌ له‌سه‌رشه‌قامی گشتی دوكان - سلێمانیيه‌ سوتێنرا.

سه‌باره‌ت به‌ زه‌ره‌رو زیانه‌كانیش، قائیمقامی قه‌زای دوكان وتی: به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و هێزه‌كانی ناوخۆ، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییان ده‌ستپێكردوه‌و به‌نزیكه‌یی پێنج سه‌د ملیۆن دینار، زیان به‌كه‌رتی حكومی گه‌یشتووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیان به‌چه‌ند دۆسیه‌كی هاووڵاتیانیش گه‌یشتووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌سنووری قه‌زای دوكان، دوو خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه‌و بۆماوه‌یه‌ك ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبووه‌و ئێستا سه‌رجه‌م ڕێگه‌كانی ڕانیه‌، خه‌له‌كان، دوكان، پیره‌مه‌گرون، كراوه‌ن و هیچ گرژیه‌كیش له‌نێوان هێزه‌كانی ناوخۆو خۆپیشانده‌ران نه‌بوو.


PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكــــان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket