}

كارەكانی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا

کوردستان 05:22 PM - 2021-11-24

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/٢٤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر ،خولی بیستوپێنجەمی فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا . 

لە وتەیەكدا د.ئیبتیسام ئیسماعیل  سەرۆكی بنكەی ئەدەبیی و روناكبیریی گەلاوێژ ، دەستپێكی  كاروچالاكییەكانی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ -ی راگەیاند و مەرجەكانی بەشدارییكردنی خستەڕوو .

مه‌رجه‌کانى وه‌رگرتنى بابه‌تەكانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ : 

پێویستە سەرجەم بابەتى بوارەکانى (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) نوێ بن و پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاونەکرابێتەوە و بەفۆنتى یونیکورد گۆران تایپ کرابن و سایزى (14) بن.

شیعر، لە (4) چوار لاپەڕە زیاتر نەبێت.  

چیرۆک، لە (2000) دوو هەزار وشە زیاتر نەبێت.

لێکۆڵینەوە، لە (6000) شەش هەزار وشە زیاتر نەبێت.

بابەتەکانی فێستیڤاڵ لە ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠٢١ تاکو ١/٣/٢٠٢٢ لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێن.
([email protected])

 فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و هونەریی فراوانە، کە تێیدا بایەخ بە بەرهەمی فیکریی و ئەدەبیی و هونەریی نووسەران و کلتوریی ڕۆشنگەریی ده‌دات، بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ وەک رێکخراوێکى کولتورى ساڵانه‌ فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتى سازدەکات.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket