ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی دارایی خوێندنی باڵا دەکات
کوردستان 05:08 PM - 2021-11-24
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان کرد بۆ باشترکردنی بەشە ناوخۆییەکان و بارودۆخی خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگەکان و بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-11-2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کرد، کە ساڵانە لە 25ی نۆڤێمبەر، لە جیهان و هەرێمی کوردستان یادی دەکرێتەوە. سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک، بەتایبەتی توندوتیژی دژی ژنان، هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم جەخت لە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان کراوەتەوە .
پاشان سەرۆکی حکومەت ، باسی لە گرنگیی بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ( دایەلۆگی مەنامە 2021 ) کرد کە لە ڕۆژانی 19- 21 ی نۆڤێمبەری 2021 لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەچوو. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە وەدا کە بەشداری هەرێمی کوردستان، جەختکردنەوە بوو لە ڕۆڵی گرنگیی هەرێم وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان کرا، کە پێویستە دایەلۆگێکی هێمنانە لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وڵات، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە بایەخی یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کردەوە لە پێناوی دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێم.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بابەتی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان تاووتوێ کرا ، کە ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، پوختەی بابەتەکەی خستەڕوو بۆ ئەنجومەن، لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان و دۆخی قوتابیان وخوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگەکان ، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە و ڕاسپاردنی هێزەکانی چالاکی مەدەنی بۆ زامنکردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانەی قوتابیان وخوێندکاران بۆ داواکردنی مافەکانیان دوور لە توند وتیژی، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر پیرۆزییەکانی هەرێم و ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر، هەروەها پەلاماردان و سووکایەتیکردن بە هێزە ئەمنییەکان و ئەنجامدان و تێکدان و وێرانکاری دامەزراوەکانیش، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای دەستخۆشی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، جەختی کردەوە لە بەردەوامیی بەھاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانە وئاسانکاریی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ هەرێم، لە هەمانکاتدا جەختکرایەوە لەوەی وەزارەتی ناوخۆ، لێکۆڵینەوە و ڕێکاریی قانونی بگرێتەبەر لەبەرامبەر ئەوانەی کە ئەم بارودۆخەیان قۆستووەتەوە و بازرگانی دەکەن بە ژیان و سەلامەتی کۆچبەران.
بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی گشتگیر بوو لە لایەن عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کە تێیدا بارودۆخی ژینگە لە هەرێم خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە بایەخی ژینگە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، کە پرسێکی نێودەوڵەتيی گرنگە وجێی بایەخ وگرنگی حکومەتی هەرێمیشە، بۆیە گشت وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە هاوکاری دەستەی پاراستن وچاککرنی ژینگە بکەن بۆ ئەو پێشنیاز و پڕۆژانەی لە لایەن سەرۆکی دەستەوە لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو ، بڕیاردرا ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی زانستیی فراوان وگشتگیر بۆ پەرەپێدانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.
PUKmedia ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19