riklam

هەدەپە لەدەرکردنی ئەندامەکانیان لەهەولێر نیگەرانە

ڕیپۆرتاژ 03:39 PM - 2021-11-24

نوێنەرایەتی هەدەپە لەهەولێر نیگەرانی لە دەرکردنی ئەندامەکانیان لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەردەبڕن.

لەو بارەوە حیکمەت حاتیب ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ ئەندامێکیان بێ رێزی بەرامبەر یاساو دامودەزگاکانی حکومی لەم دەڤەرە نەکردووە، جێگای نیگەرانیە بەجۆرێک ئەندامێکی هەدەپە و خانەوەدەکەیان براونەتە بازگەی دێگەڵەکە کە رێگەیان نەداوە هیچ شتێک لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

وتیشی: ئەندامی تریشمان ئاگادار کراونەتەوە کە هەولێر جێبهێڵن و ئەوەشی خستەروو ئەم کردارەی دەزگا ئەمنیەکان خزمەت بەدۆزی رەوای گەلەکەمان ناکات.

ئەمە لەکاتێکدایە  لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی سنوری هەولێر حەسەن کاچەر ئەندامی هەدەپە و ماڵبەتەکەی رەوانەی دەرەوەی شاری هەولێر کراون 

PUKmedia سەرباز محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket