riklam

دوو ناوەندی دیكەی دروستكردنی كارتی ڤاكسین دەكرێنەوە

کوردستان 03:25 PM - 2021-11-24

بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر ناوەندی دروستكردنی كارتی ڤاكسین لە رانیە، دوو ناوەندی تری تایبەت بەدروستكردنی كارتی ڤاكسین لەقەزای پشدەرو حاجیاوا كرانەوە.

تەها محەمەد لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بە PUKmedia ی راگەیاند: داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەكە دەكەین كە لەسبەینێ پێنج شەممە رێكەوتی 25ـ11ـ2021 تیمەكان دەست بەكاردەبن و دەتوانن مامەڵەكانیان پێشكەش بكەن  و تیمەكان لەشاری قەڵادزێ لەناو نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدان و لەحاجیاواش لە نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا كارەكانیان جێبەجێ دەكەن.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ-قەڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket