}

دەستبەسەر بڕێكی زۆر جگەردا دەگیرێت

ئابوری 08:34 AM - 2021-11-24

لەمەرزی باشماخ لەناو بارهەڵگرێكدا دەستبەسەر بڕێكی زۆر جگەری مریشیكدا گیرا كە بەشاراوەی هەوڵدراوە بگەیەنرێتە هەرێمی كوردستان بۆ ساغكردنەوە.
لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی گومرگی باشماخ و بەشی پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی و بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ، توانرا دەستبەسەر بارهەڵگرێكی عیراقیدا بگیرێت كە بەشێوەیەكی شاراوە بڕی 3 تۆن جگەری مریشك لەناو بارەكەی شاردبوەوەو بەنیازی هاوردەكردنی بووە بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
دوای دەستبەسەرداگرتنی، لەئێستادا روبەڕوی یاسا كراوەتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سەرپێچیكاران سزادەدرێن.
PUKmedia  عەبدوڵڵا غەریب - پێنجوێن

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket