}

هه‌ولێر.. فێستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب و هونەر 06:27 PM - 2021-11-23

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23-11-2021، له‌هۆڵی رۆشنبیری هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی ،پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی هونه‌ری خۆیان سازدا، كه‌ ماوه‌كه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

ئه‌مڕۆ به‌شی میوزیك كاروچالاكییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامدا، كه‌ پرۆگرامی به‌شی میوزیك به‌م جۆره‌بوو: پارچه‌ میوزیكی، هه‌ڵه‌بجه‌ زامه‌، سۆناتینای پایز، ئامان دلۆ، سۆران ، بادینان، سریناد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا ئامانج غازی وتی: ساڵانه‌ فێستیڤاڵی كاروچالاكی كۆلێژه‌كه‌مان له‌بواری میوزیك، شانۆ، سینه‌ما، شێوه‌كاری، ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كه‌دوورۆژ به‌رده‌وامه‌، رۆژی مۆسیقا بریتیه‌ له‌كاروبه‌رهه‌می خوێندكارانی قۆناغی چوار له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی تر، ئه‌وان خۆیان ئاوازو ژه‌نینیان پێكهێناوه‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستا هاوكاریان بووین، به‌وه‌ش تواناو شاره‌زایی خۆیان ده‌رده‌كه‌وێت له‌بواری خوێندنی میوزیك، كه‌ چه‌ند پارچه‌ میوزیكێكی كوردی و بیانی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.

PUKmedia سه‌باح شكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket