}

عیراق ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا ده‌كات

عیراق 06:05 PM - 2021-11-23

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی.

ھه‌یسه‌م عه‌بیدی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری ھاتنی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا بۆ عیراق له‌ ھه‌ر كاتێكدا ھه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ و زانكۆكان زیاتر بووه‌.

وتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌ بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ و چه‌ندین ڕێكاری پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌ره‌نتینكردنی تووشبووان و دابینكردنی ڤاكسین. 

ھه‌یسه‌م عه‌بیدی باسی له‌وه‌شكرد، ھێشتا ھیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتنی گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌دراوه‌ كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا تیایاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بالای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ده‌بێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket