riklam

بلاسخارت راپۆرتێك لەبارەی دۆخی عیراق پێشكەش دەكات

عیراق 06:04 PM - 2021-11-23

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق (یۆنامی) رایگەیاند ئەمڕۆ جینین بلاسخارت سەرۆكی نێردەكە راپۆرتێكی تێروتەسەل لەبارەی دۆخی عیراق پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نێردەكە كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، وا بڕیارە سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ جینین هینیس بلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق لەمیانی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی تێروتەسەل لەبارەی دۆخی گشتی عیراقەوە پێشكەش بكات.
راشیگەیاند: دانیشتنەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راستەوخۆ لەپێگەی رەسمی نەتەوە یەكگرتووەكان پەخش دەكرێت.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket