}

رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین بەرز دەبێتەوە

تەندروستی 12:08 PM - 2021-11-23

رێژەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە لایەن هاووڵاتیانی قەزای  شارەزوورەوە بەرز بووەتەوە بەشێوەیەك، رۆژانە زیاتر لە 100 كەس سەردانی مەڵبەندەكە دەكەن .

حەبیب مستەفا لێپسراوی بەشی كوتان لە مەڵبەندی تەندروستی زمناكۆ بە PUKmedia ی راگەیاند: بەهۆی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە، رۆژانە هاووڵاتیانی زیاتر بۆ وەرگرتنی ڤاكسین سەردانمان دەكەن ، لەنێو  مەڵبەندی تەندروستی  قەزاكە بەیەك تیم سەرپەرشتی كارەكان دەكەین و ئێستاش بە شێوەی كۆمپیوتەری كارەكان بەڕێوەدەچن.

ئاماژەی بەوەشكرد: تا مانگی 8ی ئەمساڵ ئەوانەی سەردانیان دەكردین، ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنامان لێدەدان بەڵام، دواتر كرا بە سیستمی كۆمپیوتەری، هەر بۆیە ئەوانەی ئێستا پێویستی بە ڤاكسین هەیە دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری كەسی پڕبكەنەوە و رۆژێكیان بۆ دیاری دەكرێت و لە رێگەی كورتە نامەوە ئاگادار دەكرێن كە دەتوانن سەردانی مەڵبەندی تەندروستی زمناكۆ بكەن و ڤاكسینی كۆرۆنا.

ئەوەشی خستەڕوو:  بەهۆی ئەم شەپۆلە نوێیەی كۆرۆناوە رێژەیەكی بەرچاو بە دەمەوەهاتنی هاووڵاتیان هەیە رۆژانە  زیاتر لە 100 هاووڵاتی لە لایەن ئێمەوە  ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدەدرێت، كە پێشتر رۆژانە  15 بۆ 25 هاووڵاتی سەردانی ئەكردین، ئەمە جگە لە فەرمانبەران، هێزەئەمنییەكان، مامۆستایان، مامۆستایانی ئاینی.

لێپسراوی  بەشی  كوتان  لە مەڵبەندی تەندروستی زمناكۆ لە قەزای  شارەزوور  وتیشی:  لە سنووری قەزای شارەزوور چوار هەزار هاووڵاتی ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket