riklam

فراكسیۆنی یەكێتی: پشتیوانی داوا ڕەواكانی خوێندكاران دەكەین

کوردستان 11:14 AM - 2021-11-23

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پشتیوانی لەداخوازییەكانی خوێندكاران دەكەین و داواش دەكەین خوێندكاران بە شێوەیەكی مەدەنی و شارستانیانە خۆپیشاندان بكەن.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: پشتیوانی لە داخوازییەكانی خوێندكاران دەكەین و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو یاداشتانەی كە لە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەكان ئەنجامدراوە حكومەت كاری لەسەربكات و جێبەجێی بكات. 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هیوایخواست خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێبێت و چیدی توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و داوا لە هێزە ئەمنییەكانیش دەكات خۆراگڕ بن و خۆپیشاندەران پارێزراو بن و توندوتیژی بەرامبەریان نەكرێت، چونكە ئەوانە خوشك و برا و كوڕ و كچی ئێمە و كەسوكاری ئێمەن و داوای مافێكی ڕەوای خۆیان دەكەن. 

زیاد جەبار داوای لە خۆپیشاندەران كرد بە ئارامی و مەدەنیانە خۆپیشاندان بكەن بۆ ئەوەی توندوتیژی لێنەكەوێتەوە. 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی: وەزیری خوێندنی باڵا داواكارییەكانی خوێندكارانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات و لەوێوە تەوسییەی وەزارەتی دارایی بكرێت بۆ خەرجكردنی دەرماڵەكان و سێ یاداشت بەرز كراوەتەوە و 48 ئەندامی پەرلەمان ئیمزایان كردووە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بەو بابەتە. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket