riklam

کتێبی لەگەرمیانەوە بۆ كوێستان چاپ و بڵاوكرایەوە

کتێب 10:55 AM - 2021-11-23

كتێبی لەگەرمیانەوە بۆ كوێستان لە دووتوێی 629 لاپەڕە چاپ و بڵاوكرایەوە.

كتێبەكە برٍیتییە لەكۆمەڵێك بابەتی نووسین و وەرگێڕان كە وەرگێڕ و نووسەر محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق ئەنجامیداوە و ئەوەی لەو كتێبەدا دەیخوێنیتەوە بەشێكی هەڵبژاردە لە كۆمەڵێك بابەتی جۆراجۆری فەرهەنگی و كەلتوری و ڕووناكبیری كوردی كە پێشتر لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراونەتەوە.

پێشەكی كتێبەكە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس نووسراوە و ئاماژەی بەو دەكات ماوەی چوار دەیەیە كە محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق بە دوو دیوی وەرگێڕانی مودێرن و ئامادەكردنی خۆماڵی خزمەتی ڕووناكبیری كورد دەكات و لەسەر چەندین پرس هەوڵی داوە و گرنگی بە ڕووناكبیری و كەلتور و فەرهەنگ داوە.

چەندین بابەتی ئەم كتێبە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ لە زمانی ئینگلیزییەوە كراوە بە كوردی.

ناو كتێب/ لەگەرمیانەوە بۆ كوێستان

ناوی نووسەر و وەرگێڕ/ محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق 

بابەت/ فەرهەنگی و جۆراوجۆر
چاپ/ چاپی یەكەم
چاپخانە/ كارۆ
لەبڵاوكراوەكانی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket