riklam

یەكەمین ژمارەی وەرزنامەی ئێرانناسی چاپ و بڵاوكرایەوە

ئەدەب و هونەر 10:26 AM - 2021-11-23

یەكەمین ژمارەی گۆڤاری وەرزنامەی ئێرانناسی لە دوو توێی 127 لاپەڕە چاپ و بڵاوكرایەوە.

گۆڤاری ئێرانناسی، گۆڤارێكە گرنگی بە توێژینەوەی ستراتیچی و ئایندەیی سەبارەت بە ئێران دەدات و سێ مانگ جارێك سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی بڵاویدەكاتەوە. 

ئامانجی گرنگیدانە بە لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و سیاسییەكانی ئێران و كارلێكە هەرێمایەتی و جیهانییەكان و كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.

مەودای كاری گۆڤاری ئێرانناسی بریتی دەبێت لە توێژینەوە لە سیاسەتی كورتمەودا و دوورمەودای ئێران و شرۆڤەی سیاسی و ستراتیجیی ئێران و ناوچەكە و توانای ئابووری و سەربازی و سیاسی و كوڵتوریی پەیوەست بە ئێران.
گۆڤارەكە لەلایەن سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی دەردەچێت.

خاوەن ئیمتیاز: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی

سەرنووسەر/ بارام مەجیدخان

بەڕێوەبەری نووسین/ هەورامان فەریق كەریم

بۆردی ڕاوێژكاران

د. یوسف گۆران

د.عابد خاڵد ڕەسوڵ

د. ئومێد ڕەفیق فەتاح

د. هەردی مەهدی میكە

دیزاین/ شێركۆ خانزادی 

هەڵەبڕ/ باخان ئەحمەد
PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket