}

كۆیه‌.. پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خوێندكارانی دابڕاو جێبه‌جێ ده‌كرێت

کوردستان 10:42 PM - 2021-11-22

پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خوێندن، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی( یونسێف ) به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ژار عوسمان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، سنوری ھه‌مو شارو شارۆچكه‌و قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی قه‌زای كۆیه‌و ناحیه‌و گونده‌كانی سنوری ئیداره‌ی كۆیه‌.

 وتیشی: په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌و ھه‌ڵمه‌ته‌ به‌شداره‌، مه‌به‌ست لێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌یه‌ كه‌ له‌ خوێندن دابڕاون یان به‌ھه‌ر ھۆكارێك نه‌چونه‌ته‌ به‌ر خوێندن و ھیوادارین پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبھێنێت و ھاوكار و پشتوانیه‌كی باشی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوون بێت له‌ سنووره‌كه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد تیمه‌كه‌ له‌ 10 كه‌س پێكهاتوون و له‌ واده‌ی دیاریكراو سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌تونه‌ته‌ سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌.
PUKmedia کاروان نازم - کۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket