riklam

كتێبی دیپلۆماسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 09:02 PM - 2021-11-22

كتێبی دیپلۆماسی له‌ رۆژھه‌ڵاتی كوردستان له‌نێوان ساڵه‌كانی 1917 بۆ 2017 له‌نووسینی ژیوار ره‌سووڵی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌و كتێبه‌ باس له‌ نزیكه‌ی سه‌د ساڵ ململانێی سیاسی و ئیدیۆلۆژی وڵاتانی جیھانی له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات و رۆڵ و كاریگه‌ری بزاڤی كوردی رۆژھه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌. 

پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن عه‌زیز ماملێ نووسراوه‌ كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری به‌شێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌م بووه‌. 

ژیوار ره‌سووڵی له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت كه‌ نوخبه‌ی سیاسی كورد له‌ به‌شێك له‌ رووداوه‌كاندا ده‌یتوانی رۆڵێكی كاریگه‌رتر بگێرێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌ زڵھێزه‌كان ئاوری لێبده‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێشیوایه‌ كه‌ له‌ھه‌ندێك قۆناغدا كورد توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌ پرسه‌ سیاسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ باوه‌ری نووسه‌ر كورد ده‌یتوانی و ئێستاش ده‌توانێت له‌رێگه‌ی شێوازی نوێی دیپلۆماسی له‌ پرسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا رۆڵ بگێرێت و بۆ ئێستا و داھاتوو لۆبی خۆی بكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket